ۆرك شۆپێك بۆ چۆنێتی ئەنجام دان و بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوو رۆژی دوو شەممە (2017/4/17) لەكەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمان، كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی ۆرك شۆپێكی بۆ بەشێك لە مامۆستایان و ئەكادیمیانی كۆلێج رێكخست. تیایدا باس لە كاریگەری توێژینەوەی زانستی لەسەر بەرز كردنەوەی رانكی زانكۆ كراو ئەو گۆڤار و ناوەندە ئەكادیمییانەی كە پێویستە توێژەرانی كۆلێج توێژینەوەكانیانی تێدا بڵاو بكەنەوە خرانەڕوو. لەكۆتاییشدا مامۆستایان بە پرسیار و تێبینییەكانیان ۆرك شۆپەكەیان دەوڵەمەند كرد و لەلایەن لیژنەی بەڕێوەچوونی ۆرك شۆپەكەوە كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان (پ.ی.د.محمد بابەكرمینە-راگری كۆلێج، م.فیصل عبداللە صالح، د.علی حاتم بەیاتی، د.عبداللە احمد حمە) تێبینییەكانیان بەهەند وەرگیران و بڕیارە كاریان لەسەر بكرێت. راگەیاندنی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی
Technical College of Health Workshops 2016-2017 وۆرك شۆپێك بۆ ریزبەندی نیشتمانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا رۆژی (27 / 3 / 2017) لەهۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، وۆرك شۆپێك بەناوونیشانی ( تەندروستی ژیانمە ) بۆ بەڕِێز (م.فیصل عبداللە صالح) ئەنجامدرا. تێدا تیشك خرایەسەر كاریگەری بابەتەكانی تەندروستی و سەلامەتی لەبەر بەرزكردنەوەی رانكی زانكۆ لەریزبەندی نیشتمانیدا. شایەنی باسە سەرجەم ئەو فۆرمانەی كە لەلایەن بەشداربووانەوە راهێنانی پراكتیكی لەسەر دەكرا، لەلایەن (م.فیصل عبداللە)ەوە ئامادە كراوەو لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستان ئەم فۆرمانە بەكار دەهێنن. لەكۆتایشدا بەشداربووان سەرنج و تێبینی خۆیان لەسەر وۆرك شۆپەكە خستەڕوو  .............................................................................................................................. ................................................................................................................. 
|
|
|